Skip to main content

کوتانەکانی کۆڤید - سێ خولەک بەدرۆخستنەوەی ئەفسانە

ڕاستی: هەموو پێکوتەکان بە تاقیکردنەوەی کلینیکیدا تێپەڕیون و بە سەلامەت دانراون. بەڵام چاودێریکردنی سەلامەتی بۆ ئەو ڤاکسینانە بەردەوامە، کە ئەوە بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ ڤاکسینی نوێ هەر بەو جۆرە دەبێت. هەندێک قسەوباس لەسەر ئینتەرنێت ئەم ڕێکەوتی کۆتایی توێژینەوانە بەکار دەهێنن (2023 بۆ فایزەر) بەڵام نەهاتوون ئەو زەمینە گونجاوە فەراهەم بکەن.

ڕاستی: ئەوە بیروباوەڕێكی هەڵەیە سەبارەت بەوەی کە ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا چۆن کار دەکەن، کە ئەوانە تەکنۆلۆژیایەکی نوێ بەناوی mRNA بەکار دەهێنن.

لەکاتێکدا کە ڤاکسینەکان بەشێکی بچووک لە پێکهاتەی جینەتیكی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەڵگرتووە (نەک هەموو

ڤایرۆسەکە) بۆ یارمەتیدانی لەشت بۆ فێربوونی جەنگین و شەڕکردن لەگەڵی، ئەو ڕێنوێنی پەیامنێرانە ناتوانرێت لەگەڵ

دی ئێن ئەی DNA تۆ یەکبگرنەوە و ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی کە بەکار دەهێنرێن لەلایەن لەشتەوە لەناو دەبرێن.

ڕاستی: ڕاست نییە چونکە ئەوانە شێوازێکی چالاکی ڤایرۆسەکەیان تێدا نییە. هەر کاریگەرییەکی لاوەکی کاتیی کە دەشێت تۆ هەتبێت (هەموو کەس ئەوانەی نابێت) تەنها پەرچەکرداری سروشتی سیستەمی بەرگری لەشی خۆتە، کە کاردانەوەی دەبێت وەک ئەوەی کە لەگەڵ ڤایرۆسێکی ڕاستەقینە شەڕ بکات.

 ڕاستی: هیچ ڤاکسینێک پاراستنی 100% نادات بەدەستەوە. بەڵام دوای دوو دۆزی کوتان ئەم ڤاکسینەی ئێستا پاراستنێکی زۆر باش پێشنیاز دەکات لەدژی کۆڤید بە شێوەیەکی گشتی. ئەوانە هەروەها زۆر کاریگەرن (96% بۆ فایزەر و 92% بۆ ئەسترا زێنیکای ئۆکسفۆرد) سەبارەت بە داخڵبوون لە نەخۆشخانە بەهۆی جۆری جیاوازی دێلتاوە.

ئەوەت لە بیر بێت، کە تەنانەت کەسێک کە تەندروستی لە هەموو کەس باشترە بۆی هەیە بەخراپی تووشی کۆڤید ببێت، کەوابێت بۆ خۆت دەخەیتە بەر مەترسی ئەوەی کە ڕێگە سەختەکەت ببێت بەتووشەوە ئەگەر تۆ یەکێک بیت لەوانە؟

هەروەها، تەنانەت هەندێک کەس کە نیشانە سووکەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە بۆی هەیە تووشی کۆڤیدی درێژخایەن ببن، کە لەوێدا ماندوویی و شەکەتی، تەنگە نەفەسی، ئازاری ماسولکە و سەختی تیشکۆکردن (تەرکیزکردن) ماوەیەکی زۆر دوای ئەوەی کە تووشی نەخۆشییەکە دەبیت هەر بەردەوام دەبن

ڕاستی: هیچ بەڵگەیەک بەدەستەوە نیە بۆ پشتگیریکردنی ئەو قسەیە و هیچ میکانیزمێکیش نییە کە بۆی هەبێت ڤاکسینەکە بەهۆی ئەوەوە زیان بە پڕبەری ژنان بگەیەنێت. ئەفسانەیەک کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاو بۆتەوە وەهای داوەتە قەڵەم کە سپایک پڕۆتین لەناو ڤایرۆسی کۆرۆنادا، کە لەلایەن ئەو دژەتەنانەوە کە لەلایەن کەسێکی کوتراوەوە بەرهەم دێن پەلاماری دەدرێت، هاوشێوەی ئەو پڕۆتینەیە کە لەناو وێڵاشدا هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە ڕاست نییە. ئەوانە ئەوەندە هاوشێوە نین کە ببنە هۆی دروستبوونی هیچ نیگەرانییەک.

ڕاستی: ئەو ئەفسانەیە زۆر بڵاوە و خەڵکێکی زۆر باسی دەکات، بەڵام ئەوە تووشبوونی ئاسایی بە کۆڤید و کۆڤیدی درێژخایەنە کە هاوپەیوەستن لەگەڵ کێشەی لاوازی ڕەپبوونی چوک لە پیاواندا. هیچ حاڵەتێکی لاوازی سێکسی نەبووە کە وەها ڕاپۆرت درابێت کە پەیوەست بووبێت بە کوتانەوە و کوتان بەباش دادەنرێت وەک پاراستنێک لەدژی ئەو کاریگەرییە لاوەکییەی تووشبوون بە کۆڤید.

Share this page
Find us on